هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی ناوی هاوبه‌ش + پۆل گۆڕین
ناوگۆڕین
(تێبینی: مه‌رجه داواكار پاكانه‌ی كردبێت)
1- دۆسیە: هەڵدەستێ بە بەراوردكردنی هەردوو به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆكە بەمەبەستی دڵنیابوونی لە راستودروستی هاوبەشەكە.
2- خەزنە: وەرگرتنی رسومات.
3- چاودێری: هه‌ڵده‌سـتێ به ووردبینی كردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌مه‌به‌ستی راست ودروستی كاره‌كان.
4- كۆمپیوتەر: هه‌ڵده‌سـتێ به تۆماركردنی ناوی نوێ بۆ ناو داتابه‌یسی كۆمپیوته‌رونسخەی تاپۆو بەڵگەنامەكانی لێ وەردەگیرێت.پاشان دەگەرێندرێتەوە بۆ دۆسیەكان.
پۆل گۆڕین
دۆسیە: ده‌بێت فۆرمی ئاماده‌كراو هه‌بێت (فۆرمی پۆل گۆڕین) بۆ دۆسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و زانیاریانه‌ی كه پێویسته بنێردرێت بۆ ژووری ته‌كنیك.مەرجە سەرجەم گۆرانكایەكان لەسەر دۆسیە تۆماربكرێت لەلایەن فەرمانبەرانی دۆسیە.
1. ته‌كنیك: بەرپرسە لە دیاری كردنی جۆری پۆل گۆڕینەكە.
2. بنكەی كۆن:
أ- هەڵدەستێ بە تۆمار كردنی دواین خوێندنەوەی پێوەر(بەمەبەستی پاكانە).
ب- ئەگەر پێویست بوو دەبێت دۆسیەكەی بهێنێ (بەمەبەستی بەراوردكردنی زانیاری).
ج- ئەگەر پێویست بوو ژمارە ئەژماری بگۆڕێت دەبێت بچێتە ژووری نەخشەو زانیاری.
3. كۆمپیوتەر: هەڵدەسـتێ بە تۆماركردنی زانیاریەكان ودواین پسوولەی پێ دەدرێت بە پۆلە كۆنەكە.
4. خەزنە : هه‌ڵده‌ستێ به وه‌رگرتنی كرێ كاره‌با.
5. چاودێری: هه‌ڵده‌سـتێ به ووردبینی كردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامەكان به‌مه‌به‌ستی راست ودروستی كاره‌كان وتەنها پەڕاوی پۆل گۆڕینەكەی پێ دەدرێتەوەو دۆسیەكەی لێوەردەگیرێت و پاشان دەیگەڕێنێتەوە بۆ دۆسیەكان.
6. كۆمپیوتەر: پۆل گۆڕینەكەی بۆ ئەنجام دەدات.