كورتە پێناسێك بۆ ژوورەكان و ئیش وكارەكانیان
بەرپرسی هۆبە
بەرپرسی یەكەمی فرۆشیارەیەو بەرپرسە لە ئیش وكاری ژوورەكان و بەدواداچون ورێكخستن و دابینكردنی پێداویستی رۆژانەو جێ بەجێ كردنی سەرجەم رێنماییەكان.
تەكنیك
تەكنیك پێكدێت لەمانە (پشكنینی پێوەر - خزمەتگوزاری- كەشف)
+ پشكنینی پێوەر/بەرپرسن لە پشكنینی پێوەرودیاری كردنی جۆرو قەبارەو خولگەی پێوەرو (معامل ضرب) كێشەكانی پێوەربۆ سەرجەم پۆڵەكان لەگەڵ دابینكردن وتۆماركردنی ژمارەی سەرجەم مۆرەكان.
+ خزمەتگوزاری/ بەرپرسن لە بەستن و لێكردنەوەی پێوەرو هەموو ئەو كارانەی پەیوەندیان پێوەهەیە.
+ كەشف/ بەرپرسن لە كەشفی فنی و ژمارەی بلۆك (زۆن)
كۆمپیوتەر
كۆمپیوتەر پێكدێت لەمانە (بەرپرسی كۆمپیوتەر- داتا ئنتری (مدخل) - كۆمپیوتەری هاوبەشان( مراجعین)- چاپ- سیرفەر)
* بەرپرسی كۆمپیوتەر بەرپرسە بەرامبەر سەرجەم ئیش وكاری رۆژانەی یەكەكانی كۆمپیوتەر لەگەڵ ووردبینی كردن لە خوێندنەوەو پارەدان.
* داتا ئنتری (مدخل) بەرپرسن لە تۆماركردنی (خوێندنەوەو پارەی وەرگیراو) كەلەلایەن ژمێركارەكانەوە وەرگیراوە بەگوێرەی خشتەی خولی فرۆشتنی ووزە كەلەلایەن كاروباری فرۆشتنی ووزە بۆ هەر خولێك دیاری دەكرێت.
* كۆمپیوتەری هاوبەشان( مراجعین) بەرپرسن لە كارڕایی كردنی ئیش وكاری رۆژانەی هاوبەشانی كارەبا و پێدانی پسوولەو راپۆرت و تۆماركردنی زانیاری هاوبەشی نوێ و هەموو ئەو كاروفرمانانەی كەڕۆژانە ئاراستەیان دەكرێت.
* چاپ هەڵدەستن بەچاپكردنی سەرجەم پسوولەی هاوبەشانی كارەبای بەردەوام بۆ هەموو پۆلەكان.
* سیرفەر پاراستن وئەرشیف كردنی سەرجەم داتاو زانیاری و ئیش وكاری رۆژانە كەلە كۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت لەسەرجەم یەكەكانی كۆمپیوتەر.
نهخشهو زانیاری
بریتیە لە ژوری نهخشهو زانیاری كه پێكدێت لهچهند كارمهنێك كهسهرجهم تۆمار(سجل) ونهخشهی گهڕهكهكانیان لایه لهگهڵ فایلی ئامادهكراوی هاوبهشی نوێ وبهرپرسن له تۆماركردنی زانیاریهكان لهسهر فایلی هاوبهشی نوێ وهك دیاری كردنی ژمارهی بلۆك (زۆن)و ژمارهی ئهژمار و جۆری هاوبهش و ناوی هاوبهش...
* پێویسته كاربۆ ئهوه بكرێت كهوا ئامێری كۆمپیوتهریان بۆ دابین بكرێت و سهرجهم تۆمارهكان (سجل) ونهخشهی گهڕهكهكانیان بهشێوهی سۆفت كۆپی لهبهردهست بێت.
كارگێڕی
بەرپرسە لە رێكخستنی ئیش وكاری كارگێڕی فەرامانبەران و دابینكردنی پێداویستی رۆژانەولەكاتی رووخاندنی خانوو دەبێت نووسراوی كارگێڕی بكات بۆ لایەنی پەیوەندیدار
خەزنە
بەرپرسە لە وەرگرتنی پارە لەهاوبەشانی كارەبا كە رۆژانە سەردانی فەرمانگە دەكەن لەگەڵ وەرگرتنی پارەی ژمێركاری سەرجەم پۆڵەكان ، هەروەها دەبێت سەرجەم پارەی وەرگیراو رۆژانە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانك.
چاودێری
بریتیە لە ژوری چاودێری كه پێكدێت لهچهند كارمهندێك وبەرپرسن لە راست ودروستی سەرجەم ئیش وكاری رۆژانەو هەموو ئەو بەڵگەنامەو دەكۆمێنتانەی كە پێویستن بۆ ئیش وكاری رۆژانەو مامەڵەی هاوبەشانی كارەبا.
داهاتی رۆژانە
بریتیە لە ژوری داهاتی رۆژانه كه بەرپرسە لە بەدوادچوونی پارەدانی سەرجەم هاوبهشان و ژمێركارەكان و لەلایەن ئەوانەوە راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكرێت و دەبێت لەرێگای داهاتی رۆژانەوە سەرجەم ارسالیەكان بگەیندرێتە ژووری كۆمپیوتەر.
خوێندنەوەودابەشكردن
بریتیە لە ژوری خوێندنەوەودابەشكردن كه پێكدێت لهچهند كارمهندێك وسەرجەم ئیش وكاری ژمێركارەكان لەرێگەی ئەوانەوە سەرپەرشتی دەكرێت بەسەرجەم پۆلەكانەوە وبەرپرسن لە پاكانەی رۆژانە و خوێندنەوەودابەشكردن وپارەی وەرگیراوی ژمێركارو رێكخستنی دەفتەرەكان و دابەشكردن و گەڕاندنەوەی دەفتەرو ارسالیە بۆ ژووری كۆمپیوتەربەگوێرەی ئەو خشتەیەی كەبۆ هەر خولێك لەلایەن كاروباری فرۆشتنی ووزە ئامادەدەكرێت بەناوی خشتەی خولی خوێندنەوە.
تێبینی/ ئەو ئیش وكارانەی پێشتر لە ژوری هاوبەشان دەكرا ئێستا لە بنكەكان ئەنجام دەدرێت.
دۆسیكان
بریتیە لە ژوری دۆسیەكان كەوا ژورێكی داخراودەبێت بەهیچ شێوەیەك نابێت دۆسیە لەو ژورە دەربچێت و دەبێت ئامێری فۆتۆكۆپی (استنساخ) یان هاوشێوەی بۆ دابین بكرێت ، بەمەبەستی كۆپی كردنی ئەو بەڵگەنامانەی كەپێویستن بۆ بەراوردكردن و كاری رۆژانە، تەنها لەهەندێك حالەتی زۆر پێویست دەتوانرێت دۆسیە دەربكرێت ئەویش بە رەزامەندی بەرپرسی هۆبە و رێ وشوێنی توند...
* پێویستە كار بۆ ئەوە بكرێت دۆسیەكان بكرێتە شێوەی (سۆفت كۆپی)
* لەكاتی ئەنجامدانی هەر گۆڕانكارییەك فەرمانبەرانی دۆسیە بەرپرسن لە تۆماركردنی سەرجەم ئەو زانیارییانەی كەپێویستە لەسەر دۆسیەكان ئەنجام بدرێت..
* لەكاتی وون بوون یان نەمانی هەر دۆسیەیەك هیچ (بدل ضائع) ێكی بۆ ناكرێتەوە تاوەكو رەزامەندی بەرێز بەڕێوەبەر وەرنەگیرێت، لەگەڵ هۆكاری نەمانی دۆسیەكە...