كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نوێى كاره‌با
هه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێ
له‌سه‌ر هاوبه‌ش پێویسته ئه‌م پێداویستیانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت
1- کردنەوەى هاوبەشى نوێ
أ- کردنەوەى هاوبەشى نوێ بۆ ئەو هاوبەشانەی كه روبه‌ری پێكهاته‌كه كه‌متره له 400مۭ² جگه له (ماڵ) وپێداویستی كه‌متره له 30 كیلۆ وات ودوری له تۆڕی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆی نزم كه‌متره له 30م :-
کردنەوەى هاوبەش سەرەتا داواکار بۆ کردنەوەى هاوبەشى نوێ داواكاریەك پێشكەش دەكات بە ژووری تەكنیك لەگەڵ پێشکەش کردنى بەڵگەنامە داواکراوەکان. بەم شێوەیه‌ی لاى خوارەوە:-
أ / ژوورى تەكنیك / كەشف: بۆ دڵنیابوون لەزانیاری داواكراوی پێویست و كەشفكردن و دڵنیابوون لە جێ بەجێ كردنی رێنماییەكان.
ب / ژوورى نه‌خشه و زانيارى: هه‌لّده‌ستێ به‌كردنه‌وه‌ى فايلى نوێ و دانانى ژماره‌ى بلۆك (زۆن) و ژماره‌ى ئه‌ژمارو جۆرى هاوبه‌ش وه نوسينى ناوى هاوبه‌ش له‌سه‌ر فايلى تايبه‌ت به‌هاوبه‌شى نوێ. (تێبينى// بۆ شوێنی نوێ دەبێت كار لەسەر زۆن بكرێت).
ج/ ژوورى خه‌زنه: به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى پاره‌ى كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نوێ و پشكنينى پێوه‌ر.
د/ ژوورى ته‌كنيك / پشكنين: هه‌لَده‌ستێ به‌پشكنينى پێوه‌رو تۆمار كردنى ژماره‌ى پێوه‌ر وجۆرى پێوه‌رو تۆماركردنی مۆری A-B(سەرێ وخوارێ)له‌سه‌ر فايلى هاوبه‌شى نوێ. وەبەستنی مۆری زێرینی پێوەرو تۆماركردنی كۆدەكەی.
ھ/ ژوورى چاودێرى: هەڵدەستێت بە ووردبینی کردنى سەرجەم بەڵگەنامە و تەواوی بەراییە داواکراوەکان، ئەگەر هیچ کەم و کوڕیی لە بەڵگەنامەکان نەبوو دەنێردرێت بۆ ژوورى تۆمارکردنى زانیارییەکان (كۆمپیوتەر/داتا ئینتەرى). بە پێچەوانەوە ئەگەر کەم وکوڕى لە بەڵگەنامەکان هەبوو پێ ی تەواو دەكرێت.
و/ ژوورى تۆمارکردنى زانیارییەکان (كۆمپیوتەر/داتا ئینتەرى):هەڵدەستێ بە تۆمارکردنى سەرجەم زانیارییەکان لەناو سیستەمى کۆمپیوتەرى فرۆشتنى ووزە ،به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نوێ و له‌هه‌مان كات راپۆرتی زانیاری هاوبەش و فۆرمى فرمانى كاری بۆى چاپ ده‌كرێت و فايلى لێ وه‌رده‌گيرێت و فایلەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ژوری چاودێری وێنەیەك لەفەرمانی كار دەدرێتە هاوبەش بۆ ئەوەی بچێتە ژووری خزمەتگوزاری.
ی/ ژووری ته‌كنيك / خزمەتگوزاری: هه‌لده‌ستێ به‌به‌ستانى پێوه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆرمى فه‌رمانى كار بۆ ژوورى چاودێرى.
تێبینی// دەبێت بلێتی ئامادەكراوی ژمارەی بلۆك (زۆن) ی تایبەت بەو شوێنە لە دیواری شوێنەكە هه‌ڵبواسرێت لەلایەن فەرمانبەری خزمەتگوزاریەوە.
تێبینی// دوای بەراوردكردنی ژمارەی فایل و فەرمانی كاربۆ هەریەك لە فایلەكان چاودێری هەڵدەستێ بە ناردنی بۆ ژووری دۆسیەكان.
ب- کردنەوەى هاوبەشى نوێ بۆ ئەو هاوبەشانەی كە روبه‌ری پێكهاته‌كه له 400مۭ² زیاتره پێویستی بە محویلەی تایبەت هەیە
کردنەوەى هاوبەش بۆ کردنەوەى هاوبەشى نوێ دەبێت پەسندی بەرێوەبەریاتی وەربگرێت ودەچێتە ژووری تەكنیك لەگەڵ پێشکەش کردنى بەڵگەنامە داواکراوەکان. بەم شێوەیه‌ی لاى خوارەوە:-
أ / ژوورى تەكنیك / كەشف: بۆ دڵنیابوون لەزانیاری داواكراوی پێویست و كەشفكردن و دڵنیابوون لە جێ بەجێ كردنی رێنماییەكان.
ب / ژوورى نه‌خشه و زانيارى: هه‌لّده‌ستێ به‌كردنه‌وه‌ى فايلى نوێ و دانانى ژماره‌ى بلۆك (زۆن) و ژماره‌ى ئه‌ژمارو جۆرى هاوبه‌ش وه نوسينى ناوى هاوبه‌ش له‌سه‌ر فايلى تايبه‌ت به‌هاوبه‌شى نوێ (تێبينى//بۆ شوێنی نوێ دەبێت كار لەسەر زۆن بكرێت).
ج/ ژوورى خه‌زنه: به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى پاره‌ى كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نوێ و پشكنينى پێوه‌ر
د/ ژوورى ته‌كنيك / پشكنين: هه‌لَده‌ستێ به‌پشكنينى پێوه‌رو تۆمار كردنى ژماره‌ى پێوه‌ر وجۆرى پێوه‌رو تۆماركردنی مۆری A-B(سەرێ وخوارێ)له‌سه‌ر فايلى هاوبه‌شى نوێ. وەبەستنی مۆری زێرینی پێوەرو تۆماركردنی كۆدەكەی.
هـ/ ژوورى چاودێرى: هەڵدەستێت بە چاودێرى کردنى سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان، ئەگەر هیچ کەم و کوڕیی لە بەڵگەنامەکان نەبوو دەنێردرێت بۆ ژوورى تۆمارکردنى زانیارییەکان (كۆمپیوتەر/داتا ئینتەرى). بە پێچەوانەوە ئەگەر کەم وکوڕى لە بەڵگەنامەکان هەبوو یان باری محویله زۆر‌بوو نه‌توانرا كاره‌بای پێبدرێت داواکار ئاگادار دەکرێتەوە.
و/ ژوورى تۆمارکردنى زانیارییەکان (كۆمپیوتەر/داتا ئینتەرى): هەڵدەستێ بە تۆمارکردنى سەرجەم زانیارییەکان لەناو سیستەمى کۆمپیوتەرى فرۆشتنى ووزە ،به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى هاوبه‌شى نوێ و له‌هه‌مان كات راپۆرتی زانیاری هاوبەش و فۆرمى فرمانى كاری بۆى چاپ ده‌كرێت و فايلى لێ وه‌رده‌گيرێت وهاوبەشی كارەبا دەنێردرێت بۆ ژووری خزمەتگوازاری. رۆژانە فایلەكان بەشێوەی (استلام وتسلیم) لەلایەن كۆمپیوتەرەوە دەگەرێندرێتەوە بۆ ژوورى چاودێرى.
ی/ ژووری ته‌كنيك /خزمەتگوزاری: هه‌لده‌ستێ به‌به‌ستانى پێوه‌رو گه‌ڕانه‌وه‌ى فۆرمى فه‌رمانى كار بۆ ژوورى چاودێرى.
تێبینی// سەرپێچیكار/ ئەگەرهاوبەشی نەبوو بەڵام كارەبای راكێشابوو : دەبێت 2ساڵ سەرپێچی بۆ ئەژمار بكرێت بە گوێرەی رێنماییەكان بەرەزامەندی بەرپرسی هۆبە.
تێبینی// ئەگەر داواكار هابەشی بۆ زیاتر لەیەك هاوبەش بوێت لە بازرگانی گەورە لەسەر هەمان رووبەری پارچە زەوی ، دەبێت تەكنیك ژمارەی هاوبەشەكانی بۆ دیاری بكات.
تێبینی// دەبێت خزمەتگوزاری بلێتی ئامادەكراوی ژمارەی بلۆك (زۆن) تایبەت بەو شوێنە لە دیواری شوێنەكە هەڵبواسێت .