پاكانە

جۆرەكانی پاكانە ( رووخاندن - كڕین و فرۆشتن - پاكانەی رۆژانە)
1- ژووری خوێندنەوەو دابەشكردن : هەڵدەستێ بە تۆماركردنی زانیاری ناو ئەو وێنانەی كە لە رێگای مۆبایل هێنراوە پاشان دەنێردرێت بۆ ژووری كۆمپیوتەر ئەوەی نەتوانرێت وێنەی بگیرێت بنێردرێت بۆ كەشف جگە لە حالەتی روخاندنی خانوو نابێت كار بەوێنە بكرێت.
2- ژووری كۆمپیوتەر: هەڵدەستێ بە تۆماركردنی زانیاریەكان بۆ ناو داتا بەیسی كۆمپیوتەر لەهەمانكاتدا پسوولەو فۆرمی ئەستۆپاكی بۆ چاپ بكات بەدوو نسخە. پاشان دەچێتە خەزنە.
3- ژووری خەزنە: هەڵدەسـتێ بە وەرگرتنی پارەو رسومات پاشان دەنێردرێت بۆ ژووری چاودێری.
4- ژووری چاودێری: بەمەبەستی دڵنیا بوون لە دروستی  كۆتا كارەكان هەڵدەستێ بە ووردبینی كردنی كارەكان و پاشان وێنەیەك دەنێرێت بۆ دۆسیەكان.