گۆڕينى پێوه‌رى كاره‌با

هه‌نگاوه‌كانی (چاكردنه‌وه‌ یان گۆڕینی) پێوه‌ر
 
 
له‌م حاله‌تانه‌دا پێوه‌ر پێویستی به‌ گۆڕین هه‌یه‌ (سووتانی پێوه‌ر- تێكچوونی  پێوه‌ر - گۆڕینی له‌سه‌ر داواكاری هاوبه‌ش خۆی)
 
 
1- ژووری تەكنیك/ خزمەتگوزاری : هه‌ڵده‌ستێ به‌ لێكردنه‌وه‌ی پێوه‌رو تۆماركردنی ئامێره‌كان  ، دواتر ده‌چێته‌ ژووری خه‌زنه‌.
2- ژووری خه‌زنه‌ : هه‌ڵده‌ستێ به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی پشكنین ،دواتر ده‌چێته‌ ژووری پشكنین.
3- ژووری تەكنیك/ پشكنین: هه‌ڵده‌ستێ به‌ پشكنینی پێوه‌رو تێستكردن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر كه‌م وكوڕیه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بوو، بەرپرسی تەكنیك هه‌ڵده‌سـتێ به‌ ئه‌ژماركردنی یه‌كه‌و ئامێره‌كان وسه‌رپێچی ئه‌گه‌ر هه‌بووئەگەر سەرپێچی نەبوو دەچێتە خوێندنەوەودابەشكردن،دواتر ده‌چێته‌ ژووری چاودێری.
4- ژووری چاودێری: هه‌ڵده‌سـتێ به‌ ووردبینی كردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌مه‌به‌ستی راست ودروستی كاره‌كان، دواتر ده‌چێته‌ ژووری كۆمپیوته‌ر.
5- ژووری كۆمپیوته‌ر: هه‌ڵده‌سـتێ به‌ تۆماركردنی داتاكان بۆ ناو داتابه‌یسی كۆمپیوته‌ر له‌هه‌مان كاتدا پێدانی پسووله‌و فۆرمی پاكانه‌ به‌ داواكار،دواتر بۆ دووه‌م جار ده‌چێته‌ ژووری خه‌زنه‌        
6- ژووری خه‌زنه‌: هه‌ڵده‌سـتێ به‌ وه‌رگرتنی  كرێ كاره‌باو سه‌رجه‌م رسوماته‌كان.دواتر ده‌چێته‌ ژووری خزمه‌تگوزاری به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رێكه‌وتی به‌ستنه‌وه‌ی پێوه‌ر.
 
تێبینی /
1- ئەو شوێنانەی پێوەری زیرەكیان هەیە دەبێت پێوەرەكەیان تێكچووبێ یان سوتا بێت ، ئەگەرنا پێوەر ناگۆڕدرێت.
2- یه‌ك ره‌وگه‌ تاكو 15kw سێ ره‌وگه‌ تاكو 30kw  ده‌سه‌ڵات  بدرێته‌ خواره‌وه‌ به‌گوێره‌ی رێنمایی.
3- سێ ره‌وگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می گوند ده‌بێت ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر وه‌ربگیرێت